|
|
كوشتن به خوێنی سارد
وه‌رگێڕانی : ڕێبین غه‌ریب
سه‌رچاوه : بابه‌تێكی دكتۆر شێخ سه‌لمان بن فه‌هد ئه‌لعوده - سایتی صيد الفوائد
مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕه له ده‌ستدرێژی مرۆڤ بۆسه‌ر براكه‌ی، هه‌ر له چیرۆكی دوو كوڕه‌كه‌ی ئاده‌مه‌وه (علیه السلام) كه باسكراون له سوره‌تی (المائده) له قورئانی پیرۆزدا "فَطَوَّعَتْ لَهُ نَفْسُهُ قَتْلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُ فَأَصْبَحَ مِنَ الْخَاسِرِينَ". لێره‌شدا حوكم به زیان و خه‌ساره‌ت ده‌درێت و هه‌روه‌ها په‌شیمانی بۆ بكوژه‌كان ، كه ئه‌نجامه‌كه‌شی دوو سزای لێ ده‌بێته‌وه:
یه‌كه‌میان
: شه‌رعی یه كه
له‌ده‌ستدانه و بریتیه له وه‌رگرتنی قه‌صاص و سزای خۆیان له دونیا و سزای
دواڕۆژیش : "فَجَزَآؤُهُ
جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ
عَذَابًا عَظِيمًا"[النساء:93].
دووه‌میان :
هه‌ست كردنێكی گه‌وره‌یه به تاوان ، وه سه‌رزه‌نشت كردنی
ده‌روون و ویژدان پاش هێوربونه‌وه‌و دامركاندنی توڕه‌یی ، مرۆڤه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ باری ئاسایی خۆی له عه‌قڵ و بیر‌و هۆش دا.
هه‌ندێ جاریش كوشتن ئه‌نجام ئه‌درێت به‌هۆی برژه‌وه‌ندی دونیایی و له‌سه‌ر ماڵ و سامان و ئافره‌ت و ده‌سه‌ڵات دا.
هۆكاره‌كانی كوشتنیش دڵسۆزان هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌مارۆی بده‌ن و كه‌می بكه‌نه‌وه به په‌روه‌رده‌كردن و چاكسازی و ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌وڵه‌تان كاری بۆ ده‌كه‌ن به دانانی سزا و لێپرسینه‌وه‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی.
له توند و گه‌وره‌ترین كوشتن كه به‌ده‌ستدرێژی دابنرێت ئه‌وه‌یه هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ی حه‌ماسه‌ت گرتونی به‌ناوی شه‌ریعه‌ته‌وه به هه‌ڵه و ناڕه‌وا ئه‌ك كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ڵێ توندرین و گه‌وره‌ترین كوشتنه چوون ئایین به‌كار ده‌هینرێت كه بۆ دادپه‌روه‌ری و پاراستنی ژیان و پارێزكاری له پێداویستیه‌كانی مرۆڤ هاتووه پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م كه‌سانه.
توندترین و گه‌وره‌ترین كوشتنه چوون ئه‌و كه‌سه یاخی بووه له چاكسازی ، چوون بكوژێك بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستی یان به‌رژه‌وه‌ندی و دونیا ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بخوێنی و فه‌رمایشته جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) بۆ بهێنیته‌وه له به‌گه‌وره ڕاگرتنی خوێنی مرۆڤ و توندێتی سزای بكوژ له دونیا و دواڕۆژدا بێگومان پاشه‌كشێ ده‌كات له بۆچون و كرده‌وه‌كانی گه‌ر خۆی به بڕوادار بزانێت ، ده‌ترسێت و په‌شیمانی دایده‌گرێت كه ئه‌مه‌ش ده‌یبات به‌ره‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌و ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌و كاره دزێوه .
به‌ڵام كه‌سێكی بكوژ به‌بیانوی هه‌ندێ هۆی شه‌رعی گوماناوی ، ئه‌م كه‌سه كه‌وتۆته ناو گومان و شوبهه‌یه‌كه‌وه كه ده‌روونه خراپه‌كه‌ی بۆی ڕیك ده‌خات و شه‌یتان بۆی جوان ده‌كات ، وه هاوه‌ڵان و پشتگیریوانان بۆی گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن و به‌هه‌ندێ قسه‌ی دوور له ڕاستی شته‌كانی لا ده‌شێوێنن تا وای لێ دێت ڕێگای ڕه‌وا وون بكات ، وه به هه‌ندێ قسه و بۆچون خۆی ببه‌ستێته‌وه كه ته‌نانه‌ت خۆشی له كه‌سێكی تری وه‌رناگرێت له ساده‌ترین كاردا .
له‌وانه‌یه لای هه‌ندێ كه‌س جێی سه‌رسوڕمان بێت ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی ئه‌م كه‌سه كه سوێند به‌خوا ئازایه‌تیه‌كی جاهیلێتی و نه‌فامێتیه ، خۆ ئه‌بو جه‌هل به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تی و پاڵه‌وانێتیه‌وه شه‌ڕی ده‌كرد له جه‌نگی به‌در كاتێك له‌نێو خوێنی خۆی دا تلایه‌وه و به‌چاوی خۆی مردنی بینی و وا كۆتایی ژیانی هاتووه ، كه‌چی له‌م كاته‌شدا ده‌پرسێت : ئه‌رێ ئه‌وه كێ بردویه‌تێوه له جه‌نگه‌كه‌دا؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له گیاندان دا گاڵته به هاوه‌ڵی پایه به‌رز ئیبن مه‌سعود ده‌كات.
وه هه‌ر ڕه‌فتارێك به قیه‌م و بنه‌ماكانی ئیسلام دا تێنه‌په‌ڕی بێگومان به‌ره‌و زێده‌ڕه‌وی یان كه‌مته‌رخه‌ی ده‌تبات.
دانانی شوێنی گشتی به ئامانج بۆ ته‌قاندنه‌وه كه هه‌موو خه‌ڵك ڕووی تێ ده‌كات وه‌كو بازاڕ و میوانخانه و شه‌مه‌نده‌فه‌ری و پاس و شوێنی تر ، به‌ڕاستی ئه‌وپه‌ڕی خراپه‌كاری و ده‌ستدرێژیه ، چوون تیایاندا موسڵمانی خواپه‌رستی هه‌یه ، وه ڕێبوار و موسافیر ، وه یان موسڵمانی یاخی بوو كه خوای گه‌وره ڕێی پێت نه‌داوه بیكوژیت ، هه‌روه‌ها كافرێك مه‌عصوم و پارێزراو بێت.
خۆگه‌ر كه‌سێك هه‌ڵبستێت به كارێكی له‌م چه‌شنه ، وه خۆی بته‌قێنێته‌وه -سوێند به‌و خوایه‌ی خوای تر نیه جگه له‌و - تاوانێگی زۆر گه‌وره و ڕوونه ، ده‌ست درێژیه بۆسه‌ر سنوره‌كانی خوای گه‌وره ، به‌ڵكو چه‌ند ناشیرین و قێزوه‌نه یه‌كێك ئه‌م كاره به جیهاد ناو به‌رێت.
جیهاد له‌كوێدایه له كوشتنی موسڵمان یان بێ تاوان ؟!
ئه‌مه گومڕاییه‌كی ئاشكرایه ، پێویست ده‌كات له‌سه‌رمان و له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و مینبه‌ر بێت ئه‌م كاره ناشرین و قێزوه‌نه ڕیسوا بكات و به‌ناڕه‌وای بناسێنێت ، وه ئه‌م خراپه‌كاریه به‌شتی تره‌وه تێكه‌ڵ نه‌كات ، پێویست ناكات له‌سه‌ری باسكردنی ئه‌م تاوانانه ده‌بێت ببه‌ستێته‌وه به شتی تر وه‌كو ده‌ستدرێژی ئه‌مریكا و جوله‌كه یان هاوكارانیان.
به‌ڵكو ئه‌م كاره خراپ و دزێوه له‌جێی خۆیدا باس بكات به به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌رعیی ڕوون بكاته‌وه.
ده‌بێت خۆمان دوور بگرین له بیانۆ هێنانه‌وه بۆ ئه‌م تاوانانه له‌ژێر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ، وه گه‌ر له ئه‌رك و فه‌رمانی بوارسازه‌كان بێت له زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسه‌ت و ئاسایش بكۆڵنه‌وه له‌م دیارده‌یه و به‌دوای هۆكاره‌كانی بگه‌ڕێن ، ئه‌وا زۆر گرنگه له‌م كاته‌دا به‌تایبه‌ت په‌یامێكی ڕوون و ئاشكرا ده‌ربكرێت له‌بۆ ئیدانه‌و حه‌رام كردنی ئه‌م تاوانانه و ڕێگرتن له گه‌نجانی ئوممه‌ته‌كه‌مان له خزان پاش پابه‌ند بوونیان.
خۆ گه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن چه‌ند كه‌سێكی كه‌م بن و تاوانی كۆشتن له ئه‌ستۆ ده‌گرن ، و له دواڕۆژدا ئه‌و هه‌موو تاوانه ده‌گرنه كۆڵه‌وه‌و ده‌چنه به‌رده‌م په‌روه‌ردگار ، له‌و كاته‌دا ئه‌و خه‌ڵكه بێ تاوانه‌ی كوژراون هه‌ر یه‌كه و گه‌ردنی بكوژه‌كه‌ی ده‌گرێت و ده‌ڵێت : ئه‌ی په‌روه‌ردگار .. ئه‌ی په‌روه‌ردگار .. له‌م كه‌سه بپرسه له‌به‌ر چی منی به‌بێ حه‌ق كوشت؟
گه‌ر ئه‌مه باری بكوژه‌كه بێت له دواڕۆژدا باشتر وایه بۆ كه‌سێكی تریش ده‌ستی له خوێنی حه‌رام دا نیه خۆی بپارێزێت له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆلای خوا و ئه‌م كرده‌وه‌ی به چاك زانیبێت یان پشتگیری لێ كردبێت ، یان چه‌پڵه‌ی بۆ ئه‌نجامده‌رانی لێ دابێت به‌بیانۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند ئامانجێكی ئه‌فسوناوی هاتۆته دی یان ئۆخه‌ی كردن له دژ هه‌ندێ لایه‌نی فه‌ڕمی و نا فه‌ڕمی.
ئه‌مانه هه‌مووی نابێت بخرێته ئه‌و قاڵبه‌ی بیانۆ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌وه بهێنرێته‌وه‌و یان دڵی پێ خۆش بێت ، با مرۆڤ خۆی بێنێته به‌رچاو یان باوك و كوڕی له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا بێت ... به چ تاوانێك كوژرا؟
ناكرێت بێده‌نگ بین له تاوان و هه‌ڵه تا ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه‌و دێته ناو ماڵه‌كانمانه‌وه .
خوای گه‌وره بڕیاری داوه بپرسێته‌وه له‌و كچۆڵه‌یه‌ی زنده‌به‌چاڵ كراوه كه له‌به‌ر چ تاوانیك كوشتویانه!
ئه‌مه وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ بكوژی ئه‌و منداڵه ، ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌م دیارده‌یه له سه‌رده‌می جاهیلی و پێش ئیسلامدا ڕووی داوه و خوای گه‌وره مافی وه‌رده‌گرێته‌وه له ڕۆژی دوایی .. ئه‌مه بۆ منداڵێك چ جای بۆ گه‌وره‌كان و دایكان و باوكان؟
چ جای بۆ موسڵمانان ؟
چ جای بۆ ئه‌و كوشتارانه‌ی به كۆمه‌ڵ و هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌كرێت؟
ده‌زانم برایه‌ك حه‌ماسه‌ت گرتبێتی و ئه‌م قسانه‌ی پێ بگات ده‌ڵێت : ئێوه له كوێ خه‌وتوون له ده‌ست درێژی جوله‌كه‌كان و زۆرداری ئه‌مریكا؟
وه ئابڕوچوه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان له عێراق كه دووباره ده‌بێته‌وه‌و؟
وه هه‌روه‌ها له گوانتانامو ... ؟ هتد .
حه‌ق وایه ئێمه هێرش ناكه‌ینه سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك به مه‌سه‌له‌یه‌كی تر ، به‌ڵكو هه‌ر باسێك به جیا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت ، دوفاقه‌یی په‌رچ ده‌ده‌ینه‌وه ، چ دوفاقه‌یی بێت كه دژی تاوانكاری بین كه به ناوی ئیسلامه‌وه ده‌كرێت و له‌ولاوه‌ش بیانو بۆ تاوانكاری جیهانی و ده‌وڵه‌تیی بهێنینه‌وه یان به‌پێچوه‌وانه‌وه دژی ئیرهابی ده‌وڵه‌تان بین و چاوپۆشی له كوشتن وده‌ست درێژی بكه‌ین كه به‌ناوی ئیسلام و جیهاده‌وه ده‌كرێت.
به ڕاشكاوی له قسه‌كاندا و دانایی له كرده‌وه‌دا پێویسته كه‌سی ژیر بزانێت كه ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر خوینی خه‌ڵك ئاشوبه‌یه‌كه گه‌ر په‌ره‌ی سه‌ند ووشك و ته‌ڕ پێكه‌وه ده‌سوتێنێت و ده‌رگای لێكدانه‌وه‌و بیانو بۆ هه‌موو خه‌ڵك ده‌كاته‌وه، پاشان هه‌واو و ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندی دێته ناوه‌وه ، پاشان هه‌ندێ لایه‌نی دوور یا نزیك ڕووداوه‌كان ده‌قۆزنه‌وه. بۆیه ئه‌م ده‌رگایه پێویسته داخراو بێت و خوێنی كه‌سه‌كان پارێزراو بێت و كه‌م ته‌رخه‌می تیادا نه‌كرێت. ئه‌وانه‌شی وا گومام ده‌به‌ن شته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندیان دایه بێگومان هیچ باش مێژوویان نه‌خوێندۆته‌وه و تێڕوانینێكی ڕوونیان نیه بۆ ئه‌و مه‌بسته‌ی ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن ، ڕووداوه‌كان كۆنترۆڵیان ده‌كات و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات تا وایان لێ دێت كاری توند‌و تیژی ده‌بێته تاكه ئامانجیان .
سه‌باره‌ت به دوژمنی داگیركه‌ریش ، به‌پێی توانا به‌رانگاربونه‌وه‌ی هه‌یه ، به‌پێی مه‌رج و ڕێگه‌كان ، له‌ژێر ده‌ستی قیاداتی زیره‌ك و دانا كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان لێك ده‌ده‌نه‌وه‌و به‌لایانه‌وه به‌هایه و ده‌زانن پێ له‌كوێدا دابنێن ، وه كه‌ی و چۆن. وه چ كاتێك چه‌ك كار بكات و چ كاتێك سیاسه‌ت و حیكمه‌ت.
ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌م كاره سته‌مكارانه ده‌ستدرێژیه بۆسه‌ر ئایینی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت كه به ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی نێردراوه و ده‌ستدرێژیه بۆسه‌ر به‌نده‌كانت ، خوای گه‌وره موسڵمانان بپارێزه و به‌ره‌و كاره دروسته‌كان بیانبه ، دوریان بخه‌ره‌وه له خراپه‌كاری و زۆرداری ، چاوساغییان پێ ببه‌خشه تاكو كارێكیان خۆش نه‌وێت كه تۆ ڕقت لێیه‌تی ، وه ڕقیان له كارێك نه‌بێته‌وه كه تۆ پێت خۆشه ، ڕه‌حمه‌ت و ئارامی و سه‌لامه‌تی بڕژێنه به‌سه‌ریاندا . ئامین .