كێ له خۆی به‌شكه؟ له‌باره‌ی گرتنی مه‌لا عه‌بدولخالق له‌سه‌ر
وتارێكی پێش دوو ساڵ
و ئه‌وانه‌ی ته‌نها له موناسه‌به‌ی وادا ئیسلامیان بیرده‌که‌وێته‌وه
هێمن
سه‌عید
پاش
ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵی زاكرۆس‌و سایتی په‌یامنێر كه هه‌ردوو سه‌ر به پارتین
وتارێكی پێش دوو ساڵی مه‌لا
عه‌بدولخالق
بڵاوكرایه‌وه
هێزێكی نادیار ناوبراوی به‌چاوبه‌ستراوی ده‌ستگیركرد. وه‌كو عاده‌تێكی ده‌زگا
ئه‌منیه‌کان ئاسایشی هه‌ولێر به ژنه‌كه‌ی وت كه ناوبراو لای ئه‌وان نییه.
وتاره كۆنه‌كه باسی خه‌وی كابرایه‌ك ده‌كات كه تێیدا پێغه‌مبه‌ر له حاڵێكی
خراپ‌دا بوو و به‌و كابرایه‌ی وت كه هه‌موو خه‌ڵك ئه‌ویان ڕه‌فز كردووه به‌ڵام
به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌چێت له‌وێدا پشوو ده‌دات.
ئه‌مه‌ش
هه‌واڵه‌که‌یه:
مه‌لا
عه‌بدالخالق له‌ووتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت :" من چووم بۆ ئێران له‌وێ پیاوێكم بینی
عه‌ره‌ب بوو خه‌ڵكی عێراق و ئێران نه‌بوو، كه زانی من كوردم و خه‌ڵكی هه‌ولێرم
هات زۆری ماچ كردم و له باوه‌شی گرتم و وتی: له خه‌و دا به‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر
گه‌یشتووم كه به تاقی ته‌نیا سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتبوو و ده‌وروبه‌ری چۆڵ بوو و
روخساری تۆزاوی و به‌رگی دڕابوو خوێنی به‌جه‌سته‌یدا داده‌چۆڕا، منیش چوومه
پێشوازی و پێم وت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر بۆ وا به تاقی ته‌نیای ئه‌ی كوا
ده‌وروبه‌رت، بۆ وا شه‌كه‌تی و چیت به سه‌رهاتووه و چیت لێ قه‌وماوه،
فه‌رمووی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ر هه‌مووی ره‌تیان كردوومه‌وه و هه‌مووی بێزاریم
لێده‌كه‌ن، پێیم وت به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆی و سه‌ری خۆت بۆ كوێ هه‌ڵده‌گری،
پێغه‌مبه‌ر (د. خ) گوتی: به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌ڕۆم، ده‌چم له‌لای ئه‌وان
ئیسراحه‌ت ده‌كه‌م"
هه‌روه‌ها مه‌لا عه‌بدولخاڵق ده‌ڵێت:"پێغه‌مبه‌ر به‌ره‌و هه‌ولێر سه‌ری
هه‌ڵگرتووه و هه‌ولێری كردۆته مه‌دینه، به‌ڵام ئاگاداربن مه‌دینه (هه‌ولێر)
عه‌بدوڵای كوڕی سه‌للولی مونافقی لێیه، یه‌هودی پیس و نه‌گریسی لێیه، خه‌ڵێكی
به‌چكه جوله‌كه ده‌یانه‌وێت ده‌رگا له رووی پێغه‌مبه‌ر دابخه‌ن و
لێنه‌گه‌ڕێن بێت".
له
دواییدا مه‌لا عه‌بدولخاڵقی مزگه‌وتی رووناكی داوا له نوێژكه‌رانی
مزگه‌وته‌كه‌ی كردووه و ده‌ڵێت :" به‌ڵام ئێوه مه‌رد بن وه‌كوو ئه‌وس و
خه‌زره‌جییه‌كان، ئێوه بڕۆنه پێشوازی پێغه‌مبه‌ر و بڵێن "فیداكه فیداكه یار
ره‌سوله‌ڵا".
ئه‌مه‌و
نوێژكه‌رانی مزگه‌وته‌كه ده‌خاته هوتاف و جۆش و ته‌كبیر كردن و هانیان ده‌دات
كه له دژی ئه‌و به‌چكه جوله‌كه و عه‌بدوڵای كوڕی سه‌للول كه گوایه له
هه‌ولێرن، بوه‌ستن...
هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه له سایتی په‌یامنێره‌وه
ئه‌وه‌ی
جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه نازانرێت كێ له‌خۆی به‌شكه كه به‌چكه
جووله‌كه‌یه وا پێی ناخۆشه خه‌وی وا بینرابێت، ئه‌گه‌ر ڕاست بێت یان
هه‌ڵبه‌ستراو؟ به ڕاسپارده‌ی كێش ئه‌و مه‌لایه له‌سه‌ر وتارێكی پێش دوو ساڵ
ده‌ستگیر ده‌كرێت؟ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پێكه‌نینیشه قسه‌كه‌ی سایتی په‌یامنێر كه
ده‌ڵێت:
"جێگه‌ی
ئاماژه‌یه مه‌لا عه‌بدولخاڵق به‌و خورافاتانه نوێژكه‌رانی مزگه‌وته‌كه‌ی
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و به‌شێكی زۆر له نوێژكه‌ره‌كان ته‌كبیر لێده‌ده‌ن و
ده‌گریێن، كه به‌مشێوه‌یه دژایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان و ره‌وتی
ئازادیخوازی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كات و ئایینیش ده‌خاته
به‌رده‌م مه‌ترسی خورافات و بێ رێزی"
ئه‌مه‌ش
عاده‌تی ئه‌وانه‌یه كه ناتوانن وه‌ڵامێكی مه‌نتیقی خه‌ڵكن بده‌ن و له‌جیاتی
ئه‌وه قسه زل ده‌كه‌ن وه‌ك "دژایه‌تی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و ره‌وتی
ئازادیخوازی كورد‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان" ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی
حكومه‌تی پێشكه‌وتنخواز‌و كوردپه‌روه‌ری كوردستان بكات به‌گژی ئه‌و مه‌لایه.
به‌ڵام سایته‌كه پێمان ناڵیت كامه‌ته ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان كه
ئه‌و مه‌لایه دوژمنایه‌تیان ده‌كات. ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی چاوبه‌ست له خه‌ڵك بكات
خۆی ده‌كاته دیفاعكه‌ری ئاین كه دیاره ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ناوی ئاین ببات
چونكه بابه‌ته‌كه وا ده‌خوازێت.. به‌كورتی سایته‌كه و که‌ناڵه‌که بوون به
ده‌زگایه‌كی خه‌به‌ردان له خه‌ڵك.
گرنگ
نییه خه‌وه‌که ڕاست بێت یان دروستکراو گرنگ ئه‌وانه‌ی له‌و کاته‌ی شتێک
به‌دڵی ئه‌وان ده‌گو‌ترێت ده‌ڵێن ئازادیی بیروڕایه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌دڵیان
نه‌بێت ده‌ڵێن ئاژاوه‌گێڕییه. ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌لایه بیگوتایه جۆرج بۆشم
بینیوه ده‌رکراوه‌و ده‌ڵێت ده‌چم بۆ هه‌ولێر پشوو ده‌دم ئینجا مه‌لاکه بڵێت
ئه‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێر ئاگادار بن تیرۆرستان له هه‌ولێر هه‌ن ناهێڵن بۆش بێت...
ئایا که‌س ئه‌و مه‌لایه‌ی ده‌گرت یان که‌س ده‌یوت ئه‌وه سووکایه‌تیه به
حکومه‌تی هه‌رێم؟
ئه‌مه‌ی
سایته‌كه به‌هه‌رحاڵ به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی گوایه زانای ئاینییه كه
ده‌ڵێت:
"به‌راستی ئه‌مانه دوژمنایه‌تی راسته‌قینه‌ی ئایینی ئیسلام و میلله‌تی كوردن و
داوا له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه رێگه له‌م جۆره
مه‌لایانه بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه زیاتر ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێ رێز نه‌كرێت
و پێویسته حكومه‌ت و په‌رله‌مان ئایینی ئیسلام له‌و تێكده‌رانه بپارێزێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێویسته وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ كاروباری ئایینی سنوورێك بۆ
وتارخوێنی مزگه‌وته‌كان دابنێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌م جۆره مه‌لایانه بدرێنه
دادگا به تاوانی تێكدانی یه‌ك ریزی موسڵمانان و میلله‌تی كورد به گشتی و به
تاوانی ئیهانه كردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
ئه‌و
مه‌لایه بۆچی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو سووكایه‌تییه به ئیسلام بێده‌نگه
كه‌چی ئێستا كه‌وتۆته قسه. ئافه‌رین مه‌لا داوا ده‌كات مه‌لای تر له‌سه‌ر
وتار بدرێنه دادگا .. به‌ڵام ئه‌و جۆره مه‌لایانه‌ن كه لای حكومه‌تی
پێشكه‌وتخواز‌و خاوه‌ن ده‌ستكه‌وتی مه‌زن به‌ڕێزن... هه‌موویان باسی ئیسلام
ده‌كه‌ن به‌ڵام ته‌نها له موناسه‌به‌یه‌كی وا دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌نوون. |